"پرۆژەیەک هەیە مووسڵ ببێتە ٣ پارێزگا"

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕاوێژکاری ڕاگەیێنەوانیی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نەینەوا به چەند میدیایەکی ڕاگه‌یاندووه، پڕۆژه‌یه‌ک هه‌یه بەو گوێرەیە مووسڵ دەکرێتە سێ پارێزگا.
عه‌بدولکه‌ریم گه‌یلانی ڕایگه‌یاندووه: "پڕۆژه‌یه‌ک هه‌یه بۆ دابه‌شکردنی مووسڵ و، دەکرێتە سێ پارێزگا؛ شنگال، ته‌له‌عفه‌ر و ده‌شتی نه‌ینه‌وا." ئاماژەی بەوەش کردووە کە "دوای ڕزگارکردنی شارەی موسڵ، ئاشتەوایی له‌و شاره پرئاسته‌نگتر ده‌بێت، جا بۆیە ئه‌م پڕۆژه‌یه دانراوە هەتا هەر کەسە و لە ماڵی خۆیدا بێ و، نەبێتە شەڕ."




