ئاوارە و پەنابەران ٢٥%ی دانیشتووانی هه‌ولێر پێک دەهێنن

ناونیشانی لێکۆڵینه‌وه‌که "ڕاگوێزران وه‌ک ده‌رفه‌ت و گرفت"ـه، که تیایدا کۆمیساری باڵای کاروباری پەنابەرانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (یوئێن‌ئێچ‌سی‌ئاڕ) تیشک ده‌خاته سه‌ر پێداویستییەکانی دووهێنده‌بوونی دانیشتووانی کوردستان به‌هۆی ڕ‌اگوێزراو و په‌نابه‌رانه‌وه، چ ڕاگوێزراوی ناوخۆیی و چ ئاواره‌کانی سووریا.
له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا هاتووه که له ساڵی ٢٠١١ه‌وه به‌هۆی شه‌ڕی سووریاوه 30%ی دانیشتووان له کوردستان زیادی کرد و، له ٢٠١٣ و ٢٠١٤دا شه‌پۆلێکی گه‌وره‌تر کە نزیکه‌ی یەک ملیۆن په‌نابه‌ر بوو له شاره‌کانی دیکەی عێراقه‌وه ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، ئه‌مه‌ش وایکردووه که به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییەوە، ئه‌رکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان قورس‌تر بێت.
بە گوێرەی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی یوئێن‌ئێچ‌سی‌ئاڕ، ئێستا ئاوارە و پەنابەران ٢٥%ی دانیشتووانی هه‌ولێر پێک دەهێنن، له هه‌ندێک شوێنی وه‌ک شه‌قڵاوه و به‌حرکه دانیشتووان بوونه‌ته دووهێنده، ئه‌مانه هه‌موو بوونه‌ته بار له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریی گشتی.
جۆزێف مێرکس ڕێکخه‌ری (یوئێن‌ئێچ‌سی‌ئاڕ) له کورستان ده‌ڵێت "بۆ ئه‌وه‌ی پلانێکی وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆ ئه‌م بارودۆخه دابنێی، گرنگه له بینینی کۆمه‌ڵگە خانه‌خوێیه‌که و پێداویستییه‌کانی تێبگه‌یت". لێکۆڵینه‌وه‌که له پێنج قۆناغدا به‌رنامه داده‌نێت تا ده‌گاته گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی خۆیان.




