سوننه، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكیان له که‌رکووک ڕاگه‌یاند

كه‌ركووك-KDP.info- ئیسماعیل حه‌دیدی، نوێنه‌ری عه‌ره‌بی سوننه و گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نه نوێیه‌که‌ی سوننه‌كان ڕایگه‌یاند، 14 لایه‌نی عەرەبی سوننه له که‌رکووک، ئه‌نجوومه‌نێکی هاوبه‌شیان پێکهێناوە.
حه‌دیدی ڕایگه‌یاند "ئامانج له پێکهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌کانی سوننه و کارکردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سوننه؛ هه‌موو بڕیاردانێکیش له ڕێی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌بێت".
ئه‌نجوومه‌نه‌که په‌رله‌مانتار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و سیاسه‌تمه‌دارانی عەرەبی سوننه‌ی تێدایه.




