ئاژانسێکی داعش باس له کوژرانی به‌غدادی ده‌کات

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش بڵاویکرده‌وه که ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له پێنجه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا به‌ر بۆردومانی ئه‌مریکا که‌وتووه له ڕه‌ققه و کوژراوه.
ژماره‌ک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهان ئه‌م هه‌و‌اڵه‌یان له زمانی ئه‌عماقه‌وه بڵاوکرده‌وه له‌وانه، بریتش میرۆر، یه‌نی شه‌فه‌قی تورکی، هیندۆ تایمز، جیروسالم پۆست. (سی.ئێن.ئێن) ڕایگه‌یاند تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست نەکراوەتەوە، به‌ڵام له کۆتایی ٢٠١٥ه‌وه نه‌یانبینیووه و گوێیان لێی نه‌بووه.
جێی باسه، پێشووتر به‌غدادی به خه‌ستی بریندار بوو، به‌ڵام چه‌ند ده‌زگایه‌کی میدیایی، هه‌واڵی چاکبوونه‌وه‌یان بڵاو کرده‌وه.




