پاپای ڤاتیکان داوا ده‌کات خۆراک به ئازادی بگاتە دەستی خه‌ڵک

ئاژانسەکان-KDP.info- پاپای ڤاتیکان داوای لە ئاژانسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد ڕێگری له گەیشتنی خۆراک به خه‌ڵک نه‌کرێت.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سه‌ردانی باره‌گای ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک، (ده‌بلیو.ئێف.پی) کرد له ڕۆما و داوای کرد ڕێگریی له خۆراک نه‌کرێت بگات به خه‌ڵک.
به پێی سایتی فەرمیی ڤاتیکان، پاپا فرانسیس وتوویه‌تی "کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه که ڕێگری له گه‌یشتنی خۆراک بکرێت بۆ خه‌ڵک، له کاتێکدا چه‌ک ئازاده و بۆ کوشتنی مرۆڤ ده‌گاته هه‌موو شوێنێک". پاپا، ئاماژه‌ی به کاره‌ساتی مرۆیی کرد له سووریا و عێراق و لەو ڕووەوە پشتیوانی بۆ ئاژانسه‌که ده‌ربڕی.




