زۆربه‌ی ئه‌ورووپاییەکان داعش به هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌که‌م بۆ سه‌ر جیهان ده‌زانن

ئاژانسەکان-KDP.info- له ڕاپرسییه‌کدا که دامه‌زراوه‌ی (پیو) ئه‌نجامی داوه زۆربه‌ی ئه‌وروپییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی داعشیان خستووه‌ته سه‌رووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیکەوە که مەترسین بۆ سەر ئاسایشی جیهان.
ئه‌مجاره ئه‌ورووپاییه‌کان له جیاتی گه‌رمیی گۆی زەوی و ته‌نگژه‌ی ئابووریی جیهان و شه‌پۆلی په‌نابه‌ران، داعشیان له پله‌ی یه‌که‌می گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر جیهان دانا. بە پێی ڕاپرسییەکە، له ١٠ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی ٩یان زۆربه‌ی هاووڵاتییه‌کانیان وتیان داعش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه. ٩٣%ی ئیسپانییه‌کان و ٩١%ی فه‌ره‌نسییه‌کان، داعشیان له پله‌ی یه‌که‌می ئەو مەترسییانە ڕیزبه‌ند کرد. ته‌نیا یۆنان نه‌بێت که دوای ٧ ساڵ له قه‌یرانی ئابووری سەرله‌نوێ ده‌ستی به بووژانه‌وه کردووه، هاووڵاتییانی یۆنان، قه‌یرانی دارایی جیهانیان به پله‌ی یه‌که‌م داناوە وەک گەورەترین مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەیان.




