٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیسرائیل سه‌رۆکی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کانی وەرگرت

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژوودا، ئیسرائیل سه‌رۆکی لیژنه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووەکانی وەرگرت.

(دانی دانوون) باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند "شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌که‌م وه‌ک یه‌که‌م ئیسرائیلی بووم به‌ سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان."

ناوه‌ندی به‌یاننامه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، یوئێن شەش لیژنه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و به‌ شێوه‌ی خولاو وڵاتان سه‌رۆکایه‌تییان ده‌که‌ن، له‌م خوله‌دا نوێنەری ئیسرائیل ده‌بێت به‌ سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی و ئه‌مه‌ش پروفایلی ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌هێز ده‌کات.

هەواڵی پەیوەندیدار