٤٤ ئەندامی گروپی گولەن دەستگیر کران
__2016_06_13_h15m0s25__HK.jpg)
تورکیا-KDP.info- له چوارچێوه‌ی بڕیاری داواكاری گشتیی كۆماری توركیا له ترابزۆن بۆ لێپرسینه‌وه 44 ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیركران.
به بڕیای داواكاری گشتی هه‌ڵمه‌تی گه‌ران و پشكنین له 67 شوێن له شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره، ئیستانبۆل، بورسا، ئاردهان، وان، ئامه‌د، ئه‌رزروم و عوسمانیه به‌رێوه‌چوو، كه 44 كه‌س به تۆمه‌تی یارمه‌تیی دارایی به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و خراپ به‌كارهێنانی ئایین و فریودان و هه‌ڕه‌شه تۆمه‌تباركراون.
200 پۆلیس به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بوونه كه زۆرێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان قوتابی زانكۆ و بزنسمه‌نن و بۆ لێپرسینه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منییه‌تی ترابزۆن گواستراونه‌وه، ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زیاتر به‌رده‌وامه.




