فلۆریدا بەرگی خوێنی پۆشی..هاوسەری پێشووی مەتین زانیارییەکانی درکاند

ئەمەریکا -KDP.info- لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکادا ٥٠ کەس کۆمەڵکوژ کراون.
دوێنێ لە یانەیەکی شەوانەی ویلایەتی فلۆریدا لە شاری ئۆرلاندۆ کەسێک بەناوی عومەر مەتین بە گولە هێرشی کردە سەر یانەکە و ٥٠ کەسی کوشت و 53 دیکەیشی بریندار کرد.
تا ئێستایشی لەگەڵدا بێ ئێفبیئای لە لێکۆڵینەوەی ورددایە کە کۆمەڵکوژییەکە دەستی چ گروپێکی لە پشتە. عومەر مەتین لەو کاتەی کردە تیرۆریستییەکەی ئەنجامدا ڕایکرد بەڵام ئێفبیئای دەستگیری کرد. یەکەم کاردانەوەی بەرپرسانی ئەمەریکا بۆ ئەو کۆمەڵکووژییە ناولێنانی بوو بە گەورەترین کۆمەڵکوژی لە ئەمەریکادا.
کاربەدەستێکی گەورەی ئێفبیئای دەڵێت ڕەنگە بیرۆکەی بەرەو توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی بردبێت. بەڵام کاربەدەستان دەڵێن لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە لەباری پەیوەندییەکانی بە ئیسلامییەکانەوە.
ژمارەی قوربانییەکان کە لەلایەن شارەوانی ئۆرلاندۆ ڕاگەیێندراوە ئەم هێرشە دەکات بە گەورەترین کوشتنی بەکۆمەڵ لە مێژووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە هەتا ئێستا هێرشەکەی زانکۆی ڤێرجینیا تێک بو کە لە ساڵی 2007ـدا 32 کەسی تێدا کوژران.
ستارە یووسفی ئەمڕۆ کۆنەهاوسەری عومەر مەتین، کە سێ ساڵ لە ٢٠٠٩وە تا ٢٠١١ ژنی بووە، چەند زانیارییەکی سەیری لەسەر عومەر مەتین ئاشکرا کرد کە ئەو پیاوێکی بە ڕەگەز ئەفغانییە و سەرەتا پیاوێکی هەڵسوکەوت ئاسایی بووە و لە ئینتەرنێتەوە ناسیویەتی و دوای ئەوەی کە شووی پێ کردووە، بینیویەتی کە عومەر ڕەفتاری نامۆیە و لە ڕووی دەروونییەوە ناتەواوە و هەڵسوکەوتی سەیردەکات و لێی دەدات و ئازاری دەدات. ستارە گوتیشی کە عومەر بەندی کردووە و دوایی بە هیمەتی خانەوادەکەی لە عومەر ڕزگاری بووە و لێی جیا بووەتەوە.
عومەر مەتین ئەو پیاوەی کە پێشووتر ئێفبیئای چاودێریی دەکرد چونکە لە نووسین و پۆستەکانی و هەڵسوکەوتەکانی وای لێ دەخوێندرایەوە کە ئەو پێوەندیی بە داعش هەیە و داعشیش ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەندامی تۆڕەکەیەتی، بەڵام کۆنەژنەکەی عومەر دەڵێ کە عومەر پێوەندیی بە داعش و ئیسلام نییە و ئەو لە بنەڕەتدا پیاوێکی دەغەزدارە و پێوەندیی بە پەروەردەی کۆمەڵایەتی ئەوەوە هەیە.




