٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یوئێن: هێشتا داعش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی جیهان

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا کە هێشتا داعش هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فۆکس نیوز، (جێفری فێڵتمان) یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی، رایگەیاندووە کە هێشتا ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی نێودەوڵەتی.

سەرچاوەکە ڕاپۆرتێکی فێڵتمانی بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە سەرەڕای بەرەنگاربوونەوەی داعش و شکستە سەربازییەکانی ئەو ڕێکخراوە لە عێراق و سووریا، بەڵام هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. بەرپرسەکەی یوئێن باسی لە هەڕەشە جیهانییەکان کردووە کە بەردەوامییان هەیە و مەترسیی ئەوەی دەربڕیوە کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی فشار بۆ سەر داعش، لەوانەیە ئەو ڕێکخراوە توانا داراییەکانی بۆسەر چەند ڕێکخراوێکی دیکەی لایەنگری خۆی بگوازێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار