سەدان هاووڵاتیی سنووری فەللوجە بێسەروشوێنن

ئاژانسەکان-KDP.info- نوێنەرانی سوننە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایانگەیاند لە ڕووداوی کوشتن و بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتییانی سنووی فەللوجە، چارەنووسی سەدان کەس نادیارە.
ڕۆژنامەی ئیلاف بڵاوی کردەوە کە سالح موتله‌گ، عبدولكەریم ئەلعبتان و كامل نواف ئەلغریری، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایان کردووە کە دوای ڕووداوه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی چەند مزگه‌وتێکی شارۆچکەی (الكرمه)ی نزیكی فه‌للوجه و تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵی هاووڵاتیان و سه‌ربڕینی 17 كه‌س و بێسەرشوێنكردنی 73 كه‌سی دیکە، هه‌روه‌ها دوای چه‌ندین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شایەتحاڵان و خێزانی قوربانییه‌كان له‌سه‌ر ئەو كوشتارگه‌یە له محامدیه و سه‌قڵاویه، دەرکەوتووە ژماره‌ی ئەو کەسانەی سەروشوێنن، گه‌یشتووەته (643) پیاو و تائێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
بە گوێرەی بەدواداچوونی ئەو پەرلەمانتارانەی سوننە، کە ئیلاف بڵاوی کردووەتەوە، 40 له‌و كه‌سانه له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه چه‌كداره‌كان و كه‌سانێك كه جلوبه‌رگی پۆلیسی ئیتحادیان له‌به‌ربووه كوژراون و پێشبینیش دەکەن ژماره‌ی قوربانییەکان بەرز بێتەوە.




