٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"دوور نییە شەڕ بەغدایش بگرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

 

 

بەغدا-KDP.info-  نوێنەرێكی كورد پێی وایە بەغدا جارێ خۆپیشاندانی لێ نابڕێ؛ ئاخر شیعەکان گەلێ ناکۆکن و، دوور لێیشیان ببێت بە شەڕ.

 

بەنگین شەوكەت، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "كێشەی عێراق ئاڵۆزتر دەبێ و، بەغدایش بەم‌ئاسان خۆپیشاندانی لێ نابڕێت، لەبەر ئەوەی كۆتلەی سەدر و كۆتلەكانی دیكە گەلێک ناکۆکن؛ دووری مەبینە لە ناو خۆیاندا بیکەن بە شەڕیش."

 

بەنگین شەوكەت گوتیشی: "خۆی موقتەدا سەدر بەڵێنی زۆری داوە بە لایەنگرانی و، دەیشیەوێ هەرچۆنێک بووبێ بەڵێنەكانی بباتە سەر؛ لەبەر ئەوەش داوای كردووە دوای مانگی ڕەمەزان بیکەنەوە بە خۆپیشاندان؛ سەدر بەڵێنی داوە سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكوەزیران و گشت وەزیرەكانیش بەرکنار بکات!"

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار