٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عێراق گوندێکی پێ ئازاد کرا

سەرچاوە: KDP.info

 

مەخموور-KDP.info-  لە ھێرشەکەی ئەمڕۆی سوپای عێراق بۆ سەر داعش گوندێک ئازاد کراوە؛ شەڕ هێشتا بەردەوامە و زیاتر لە ٢٠ تەرمە داعش لەو گۆڕەی کەوتوونە.

 

جێگری بەرپرسی میحوەری مەخموور ـ گوێڕ (د. ئاراس حەسۆ میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ھێرشەکەی ئەمڕۆی سوپای عێراق بۆ سەر داعش، گوندی خرابجەبر ئازاد کراوە و وا بەرەو دووڕێیانی حاجیعەلی دەچن؛ مەبەستیانە بگەنە سەر ئاو لەلای گەیارە و شەڕیش بەردەوامە."

 

(د. ئاراس حەسۆ میرخان) گوتیشی، زیاتر مەبەست لەم ھێرشەش ئەوەیە گەیارە بگیرێت، جا جارێ چاوەڕێینە بزانین پێیان دەکرێ یان نا.

دەڵێ، ھێزی پێشمەرگە ئامادەنە بەڵام نەچوونەتە ئەو شەڕەوە.

جێگری بەرپرسی میحوەری مەخموور ـ گوێر ڕوونیشی کردەوە، لەو شەڕەدا داعش ٢٠ـی لێ کوژراوە بەڵام سوپای عێراق چەندیان لێ کوژرابێ، جارێ دیار نییە.

 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار