به ده‌رچوونى بڕیارى دادگا كێشه‌ى په‌رله‌مان یه‌كلایی نابێته‌وه

(د. ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "هەر لەو سه‌ره‌تاوە كه سكاڵا برایە بەر دادگاى فیدراڵ دەر‌باره‌ى كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تىی په‌رله‌مان، خۆم پرسیارم كرد كه ئه‌و بابه‌ته چه‌ندى پێ ده‌چێت یه‌كێك له دادوه‌ره‌كان باسى كرد كه ئه‌و بابه‌ته زۆر ده‌خایه‌نێت هەتا یه‌كلایی دەكرێته‌وه، كامه دانیشتن یاساییه یاخود كامیان یاسایى نییه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه متمانه نه‌ماوه و، ململانێى به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیعدایه، بێگومان بڕیاره‌كه تانەی لێ ده‌درێت كه ده‌رچێت، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵ ده‌بێت جبه‌جیێ بكرێت، به‌ڵام كێشه‌ى بۆ دروست ده‌كرێت؛ یه‌كه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى متمانه نییه و دووه‌میش بوونى ململانێى به‌رژه‌وه‌ندیى سیاسى و خۆسەپاندن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "پێم وایه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه جارێكى تر دانیشتنێك بكرێت به ئاماده‌بوونى گشت په‌رله‌مانتاران، بابه‌تى بەرکنارکردن (اقاله) جارێكى تر بخرێته ڕوو، به پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان و ده‌ستوور و به ئاماده‌بوونى لایه‌نى سێیه‌م و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئینجا ئه‌گه‌ر ده‌نگى پێویستى هێنا ئه‌وا جێبه‌جی بكرێت ئه‌گه‌ر نه‌یشیهێنا وه‌كو خۆیان بمێننەوە."
(جاف) ڕوونیشی كرده‌وه كه "بە ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدراڵ ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی نابێته‌وه و، ململانێیش به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارى ڕاگرتنى كاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران."
نەشوان بەرزنجی




