٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی شەعبی ھۆکاری دواکەوتنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵه‌

سەرچاوە: KDP.info
مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا دەڵێت، بەشدارینەکردنی حەشدی شەعبی لە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵدا ھۆکارێکە بۆ دواکەوتنی پرۆسەکە، ''ئێمە رازی نین کە بەشداری بکەن، چونکە زیانی لە سوودی زیاترە.''
 
(ھاشم بریفکانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "هێشتا رێککەوتنی سیاسی نەکراوە کە کام ھێزانه‌نه‌ بەشداری لە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵدا دەکەن، لەبەرئەوەی دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ پێویستی بەرێککەوتنی سیاسی و ئامادەکاریی سەربازی ھەیە، له‌ ڕووی سەربازییه‌وه‌ ژووری ئۆپراسیۆنەکان لە مەخموور کراوەتەوە و ھێز ئامادە کراوە، ھەرێمی کوردستانیش ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ بەشداریکردن، بەڵام رێککەوتنی سیاسی نەکراوە، ئەمەیش بووه‌تە ھۆی ئەوەی پرۆسەکە دەستی پێنەکردووە.''
 
(ھاشم بریفکانی) جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌، ''ئێمە وەکو ئەنجوومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ قه‌بووڵمان نه‌كردووه‌ حەشدی شەعبی لە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵدا بەشدار بێت، بەڵام ئایە حکوومەتی بەغدا تاچەند پابەندی ئەو بڕیارەی ئێمە دەبێت، بۆیە ئەمە وایکردووە کە پرۆسەکە دەستپێنەکات.''
 
له‌باره‌ی ئه‌و قه‌بووڵنه‌كردنه‌ (بریفكانی) ڕوونی كرده‌وه‌، ''ھۆکاری رەتکردنەوەی ئێمە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە، پێمان وایه‌ به‌شداریی حه‌شد زیانی زیاترە لە سودی؛ بۆیە رازی نین حەشدی شەعبی بەشداری بکات و جگە لەوەش پێویستمان بەو ھێزە نییە، بۆیه‌ بەشدار نەبێت باشترە.''
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار