نوێنه‌ری ئۆباما ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕوونكردنه‌وه‌ی دا

واشنتن-KDP.inf- نوێنه‌ری (سه‌رۆك ئۆباما) له شه‌ڕی داعشدا ده‌ڵێت، ڕاپۆرتگه‌لێكی ده‌ستكه‌وتوون كه باس له پێشێلكاری و ئابڕووبه‌رییه‌كانی چه‌كدارانی هه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له فه‌للوجه و، به خراپ ناوی ده‌بات.
له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا له واشنتن بۆی ساز درابوو، (بریت ماكگورك) گوتی، ڕاپۆرت ده‌رباره‌ی پێشێلكاریی كه‌سی له لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه-كه له بنه‌ڕه‌تدا خۆبه‌خشی شیعه‌ن له ده‌وروبه‌ری فه‌للوجه‌ن- ئه‌نجام دراون؛ له‌مباره‌یه‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆوه‌زیرانی(عه‌بادی)دا كردووه.
(ماكگورك) ده‌ڵێ، هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌تی عێراقیدا كردووه، هه‌موویشیان ئه‌وه ده‌ڵێن كه ژیرانه‌یه و خۆیانی لێ بێبه‌ری ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی تاوان به‌رانبه‌ر به ئینسان بكا به‌رپرساره‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی نوێنه‌ری (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌دا20ی ئه‌و هێزه شه‌ڕی ئازادكردنی فه‌لووجه ده‌كات خه‌ڵكی هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبارن، دواجاریش چوونه نێو شاره‌كه‌وه هه‌ر ده‌بێ ئه‌مان و هێزه‌كانی عێراق بن.




