وەزیرانی بەرگریی ئێران، ڕووسیا و سووریا لە تاران کۆ دەبنەوە

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیرانی بەرگریی ئێران، ڕووسیا و سووریا لە تاران کۆ دەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاوی کردەوە، کە لەسەر بانگهێشتی (حوسێن دێهقان) وەزیری بەرگری و پشتیوانیی سەربازیی ئێران، هەر یەک لە (سێرگەی شۆیگۆ) و (فەهد جاسم ئەلفەریج) وەزیرانی بەرگریی ڕووسیا و سووریا گەیشتوونەتە تاران بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەسەر دوابارودۆخی ناوچەکە و، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە بواری بەرگری و شەڕی دژ بە تیرۆر لە ناوچەکە.




