له چوار مانگدا، په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا 69 هه‌زار تاوان یان نیازی ئه‌نجامدانی تاوانیان هه‌بووه

هه‌ولێر-KDP.info- پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا (بی که‌ی ئه‌ی) له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه، له چوار مانگی یه‌که‌می ئەمساڵدا، په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا 69هه‌زار تاوانیان ئه‌نجام داوه، هه‌ندێکیان به کرده‌یی ئه‌نجام دراون؛ هه‌ندێکیان نیاز هه‌بووه تاوان ئه‌نجام بدرێت.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ئه‌م تاوانانه لەلایەن پەنابەرانی ئه‌فریقایی و سربیایی و جۆرجیایی به پله‌ی یه‌که‌م و ئه‌فغانستانی و عێراقی و سووریاییەوە به پله‌ی دووه‌م ئه‌نجام دراون. ئه‌مه‌ش وایکردووه ئه‌و گرووپانه‌ی که دژ به سیاسه‌ته‌کانی (ئه‌نگێلا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، بکه‌ونه چالاکی که بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ر ڕوو بکه‌نه وڵاته‌که.
به‌پێی هەواڵی دۆیچه‌ڤێلە، ئه‌مه یه‌که‌مجاره پۆلیسی فیدڕاڵی ئاماری تاوانکاریی په‌نابه‌ران بڵاو بکاته‌وه، بۆیه هیچ به‌راوردکارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.




