سوزانا ڕایس: ئاسایشی ئیسرائیل، ئاسایشی ئه‌مریکایه

ئاژانسەکان-KDP.info- سوزانا ڕایس ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که واشنتۆن ئاماده‌کاریی کردووه بۆ مۆرکردنی یادداشتێک له‌گه‌ڵ ئیسرائیل،که گه‌وره‌ترین هاوکاریی پێشکه‌ش به‌و وڵاته ده‌کات له مێژوودا.
ڕایس ده‌ڵێ "سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌ستمان به پاره‌وه گرتووه، به‌ڵام هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کراوه بۆ مۆرکردنی ئه‌و یادداشته که پابه‌ندمان ده‌کات به به‌خشینی بڕی چل ملیار دۆلار وه‌ک هاوکاریی به‌رگری بۆ وڵاتی ئیسرائیل له ماوه‌ی ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٩ .ئه‌مه‌ش له مێژوودا نه‌بووه." هه‌روها ده‌ڵێت: "ئاسایشی ئیسرائیل، ئاسایشی ئه‌مریکایه".




