داعش ٣٨ ئه‌ندامی خۆی کوشتوون

ئاژانسەکان-KDP.info- ده‌نگی ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه که گرووپی تیرۆریستیی داعش ٣٨ ئه‌ندامی خۆی به ڕێگای توندوتیژ کوشتووه.
سەرچاوەیەک دەڵێ، مه‌ترسی سیخۆری، داعشی گرته‌وه و تا ئێستا ٣٨ له ئه‌ندامانیان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه دڕندانه کوشتووه، یان له ناو حه‌وزی تێزابیان ناون." هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌ندێک سه‌رکرده‌یان هه‌یه که زانیاری‌یان به سوپای عێراق داوه، ئه‌گه‌ر له عێراقه‌وه بێنه سووریا ده‌یانهاڕن . بە پێی زانیاریی سەرچاوەکە، به‌شی زۆری ئه‌و کارانه‌ی له ناو داعشه‌وه کراوه، دزه‌کردنی زانیاری و دانانی (جی پی ئێس) بووه بۆ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان. ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ دڵێ ، به‌شێکیان بۆ پاره ئه‌م کاره‌یان کردووه، چونکه داعش به‌م دواییه پاره‌ی نه‌ماوه.




