حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڕێوه‌به‌ی بانکی بازرگانیی عێراقی بەرکنار کرد

ئاژانسەکان-KDP.info- حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکوەزیرانی عێراق به بڕیارێک 'حه‌مدیه جاف'ـی به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی بازرگانیی عێراقی له پۆسته‌که‌ی لا برد.
بە پێی هەواڵی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له نوێترین بڕیاریدا سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری و سه‌رۆکی بانکی بازرگانی و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی عێراق، هەرسێانەکەیانی بەرکنار کردووە.
جیی باسە، حه‌مدیه جاف به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی بازرگانیی عێراق کە ژنێکی کوردە، له‌م دواییانه‌دا تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی بۆ هەڵبەسترا؛ چه‌ند جارێکی دیکەش هه‌وڵیان دابوو بەرکناری بکەن؛ ئاخری لیژنه‌یه‌کی بۆ پێک هێنرا و، لیژنه‌که هیچی پێوە نەگرت و، ڕایگەیاند ئەستۆی پاکە. کەچیم سەرەڕای ئەو بڕیارەش، عەبادی هەر وازی نەهێنا و، بەرکناری کرد.




