٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیتاڵیا 4.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ ناوچە ئازاد کراوەکانی عێڕاق تەرخان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  حکوومەتی ئیتاڵیا لە ڕێگای ئاژانسی ئیتاڵیا بۆ ھاوکاریی نێودەوڵەتی، 4.5 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە بۆ بونیادنانەوە و سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش.

حکوومەتی ئیتاڵیا ئەو ھاوکارییە لە ڕێی (یوئێن دی پی)یەوە خەرج دەکات و بۆ بونیادنانەوەی ژێرخان لە ناوچە ئازادکراوەکان بەکار دەھێنرێت. لە مانگی کانوونی یەکەمی 2015 دا، حکوومەتی ئیتاڵیا 2.5 ملیۆن یۆرۆی دیکەی بەخشییە عێراق بۆ ھەمان مەبەست. 

(لیس گراند) ڕێکخەری باڵای کاروباری مرۆیی نەتەوەی ەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند "ئەمە ھاوکارییەکی زۆر گرینگ و گەورەی حکوومەتی ئیتاڵیایە کە ھەمیشە دەستکراوە بووە لە کاتی خۆیدا، چونکە ناوچەی زیاتری عێراق ئازاد دەکرێن، خەڵکەکەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە جێی خۆیان و پێویستیان بە ھاوکارییە."

هەواڵی پەیوەندیدار