٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی پێشبینی ئاوارەبوونی 700 ھەزار کەس دەکات بەھۆی شەڕی موسڵەوە...

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (جەین پیرس) سەرۆکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەبلیو ئێف پی، پێشبینی ئاوارەبوونی 700 ھەزار کەس دەکات بەھۆی شەڕی مووسڵەوە.

(پیرس) بە ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندووە "ئێمە خۆمان بۆ ئاوارەبوونی 700 ھەزار کەس ئامادە کردووە و پلانی باشمان داناوە، ئەگەرچی زۆر نیگەرانین لە ئاستی ئەو کاولکارییەی کە بەسەر ئەو شارە جوانە دێ کە بە درێژایی مێژوو ناوەندی زانست و فێربوون بووە."

(پیرس) لە ئێستادا لە ھەولێر دادەنیشێ و پلانی ڕێکخراوەکە جێبەجێ دەکات کە بووە بە ناوەندیی رێکخستنی کارە مرۆییەکان و فریاکەوتن؛ ئه‌و  دەڵێ" بڕوام ھەیە زۆر باش کارەکانمان بەڕێوە دەبەین و ھاوکارییەکان دەگەیەنین."
 

هەواڵی پەیوەندیدار