٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دانیشتووانی مووسڵ ناوماڵیان هەڕاج دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

info باشیك -KDP.-فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێ، دوای شكستەكەی میحوەری خازر، داعش ورەی نەماوە و لە ناوشاری مووسڵیشدا ڕەوشی دانیشتووانەكەی ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دەبێت.

 

عەمید (بەهرام عەریف یاسین)، فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای شكستەكەی داعش لە سنووری خازر و سەركەوتنی پێشمەرگە، ئێستا ڕەوشی تیرۆریستانی داعش زۆر لاواز بووە و دەیانەوێ بە هەندێك جموجۆڵ بڵێن گوایە هێشتا ماون لە ناوچەكەدا، بەڵام پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامی هەر هێرشێكی تیرۆریستان".

 

عەمید (بەهرام) گوتیشی: "زانیاری زرۆمان هەیە بەوەی كە لە ناوشاری مووسڵدا ڕەوشی هاووڵاتیانی لاشەڕ لەوپەڕی خراپیدایە و ڕۆژانە دانیشتووانی شارەكە ناوماڵەی خۆیان دەفرۆشنەوە بۆ بژێوی ژیانیان و، چاوەڕیێ ئەوە دەكەن هێزێك شارەكەیان لە ژێر چنگی داعش ڕزگار بكات".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار