تا دوای جەژنی ڕەمەزان پەرلەمان کۆ نابێتەوە

بەغدا-KDP.info- تا دوای جەژنی ڕەمەزان پەرلەمان کۆ نابێتەوە و، ئەوکاتیش دیار نییە نیسابی یاسایی تەواو دەبێت یاخود نا، چونکە پەرلەمانتارانی مانگرتوو سوورن لەسەر ھەڵوێستی خۆیان.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی پەرلەمانی ھەموو ھەوڵێک دەدات کە کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان نیسابی یاسایی تەواو بێت و، تا ئێستا تەواو نەبوو، چونکە پەرلەمانتارانی مانگرتوو سوورن لەسەر ھەڵوێستی خۆیان، بۆیە بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان کۆبوونەوەی داھاتوو ئەنجام بدرێت ئەوکاتیش دیار نییە نیسابی یاسایی تەواو دەبێت یاخود نا."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، بڕیارە نۆی ئەم مانگە دادگای فیدراڵ بڕیار دەربارەی پەرلەمان بدات و ئەگەر لەبەر ژوەندی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی نەبێتەوە کێشەکە زۆر گەورەتر دەبێت، بۆیە ڕەنگە لە بەرژەوەندی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




