ِئه‌مه‌ریكا له بنیاتنانه‌وه‌ی سوپای عێراق بێهیوا بووه

به‌غدا-KDP.info- به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕیان وایه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له 17 مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سوپایه‌كی نیزامی و یه‌كگرتوو داویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا بێهیوا بووه و نه‌یشیتوانیوه سنوورێك بۆ هێزگه‌له تایفییه‌كان دابنێ.
ئه‌م ترسه له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپای عێراق له كاتێكدایه كه، هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و گرووپه چه‌كداره شیعه‌كان، هێرشیان بۆ گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی فه‌للوجه به‌رپا كردووه تا له چنگ داعش ده‌ریبێننه‌وه.
به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی پێشوو و ئێستای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له یه‌كه‌كانی سوپای نیزامیی عێراقدا هه‌ن و، پشتبه‌ستن به گرووپه چه‌كداره شیعه‌كان كه هاوپه‌یمانینی، ڕه‌نگه هه‌وڵه فراوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران (حه‌یده‌ر عه‌بادی) بۆ شكستدانی داعش له‌بار ببه‌ن و نه‌توانێ پشتیوانیی سوننه‌كان به‌ده‌ست بێنێته‌وه. دابه‌شبوونه تایفییه‌كه‌ی نێوان زۆرینه‌شیعه و كه‌مینه‌ی سوننه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ن به‌سه‌ر دابه‌شبوونی وڵاته‌وه.
ڕه‌خنه‌گران كۆكن له‌وه‌ی، هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی عێراق كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان مه‌شق دراون، له‌و دوو ساڵه‌ی رابردوودا كه‌مێك سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ڕێكخاروه‌كه‌ی داعشدا به‌ده‌ست هێناوه؛ به‌ڵام حزووری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا به‌و 4000كه‌سه‌ی هێناویه‌تی له گۆڕینی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی عێراق له‌به‌رگرتن به گه‌شه‌ی گرووپه تایفییه‌كاندا شكستی بردووه.
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینكراوی ئه‌مه‌ریكایی(میك به‌دنارك) كه مه‌شقدانی سوپای عێراقی له ساڵانی 2013 تا 2015 له ئه‌ستۆ بووه ده‌ڵێ، سوپای عێراقی له هه‌شت مانگی رابردوودا پێشووه‌چوونی ه‌بخۆوه نه‌بینیوه. ئه‌و گوتی، هۆكارگه‌لێك هه‌ن له‌وانه سه‌ختیی پێوه‌ندیكردن به ڕیزه‌كانی سوپای و مانه‌وه‌یان. ئه‌فسه‌رانیشمان مه‌شق به ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ئاماده ده‌بن، گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمه له ناسنامه‌یان دڵنیا نین.''
ده‌سته‌لاتی گرووپه چه‌كداره‌كان
به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێن، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق له ته‌واوی وڵات‌دا، له دووڕا چاویان هه‌ر له هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی سوپا و ئه‌و گرووپه شیعیانه‌یه كه دژ به داعش ده‌جه‌نگن. ئه‌و گرووپانه‌ی كه كه‌ڵكیان له‌و بۆشاییه‌ی حوكمڕانی وه‌رگرتووه له‌و شوێنانه‌ی كه داعش لێیاندا ده‌شكێ.
ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێ، (ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس)ی سه‌ركرده‌ی شیعه، ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر فه‌رمانده‌ییی پرۆسه‌كانی عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین. سێ ه‌برپرسی ئه‌منیی عێراقییش جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌مان پرس كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێریی ره‌وشی ئه‌و پارێزگایه ده‌كه‌ن.
(موهه‌ندیس) سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبییه. ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2009وه سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندووه چونكه ده‌ستی هه‌بووه له هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا. دادگای وڵاتی كوێتیش، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا له‌و وڵاته، سزانی تاوانباری به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
چوار له ئه‌فسه‌رانی ئێستا و پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، فیرقه‌ی 5ی سوپای عێراقی له پارێگای دیاله، له بن كۆنترۆڵی سه‌ركردایه‌تیی ڕێكخراوی به‌دره كه پێوه‌ندیێكی زۆر پته‌وی له‌گه‌ڵ گاردی كۆماری ئێران‌دا هه‌یه.
ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكاییش ده‌ڵێ، 10 بۆ 20 له‌سه‌دی ئه‌و 300 ئه‌فسه‌رانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سوپای عێراق ده‌كه‌ن، پێوه‌ندییان به ڕێكخراوی به‌در و (موقته‌دا سه‌ر)ه‌وه هه‌یه.
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایی و سێ به‌رپرسی حكوومه‌تی عێراق گوتوویانه، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری پار كه هێزه تایبه‌ته‌كی سوپای عێراق به پشتیوانیی ئاسمانه‌هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاڵاوته‌ی بێجیی گرته‌وه، چه‌كداره شیعه‌كان كۆی ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه‌ی به سه‌لامه‌تی له پاش جه‌نگه‌كه ده‌رچووبوون، هه‌موویان دزی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی ئه‌مه‌ریكایی زۆر هه‌وڵیان داوه تا ئه‌و چه‌كه ئه‌مه‌ریكاییانه له كۆگاكانی تاجی و ناوچه‌ی سه‌قڵاوییه عه‌مبار كراوبوون، نه‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێ، نه‌یانتوانیوه پارێزگاری‌یان لێ بكه‌ن و له‌ده‌ست ده‌رچوون و كه‌وتنه ده‌ستیانه‌وه، جا به هۆی گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانه‌وه بێ یاخوود دزییه‌وه بووه.
لایه‌نی فه‌رمی
حكوومه‌تی عێراق و سه‌ركرده دیاره‌كانی گرووپه نیمچه فه‌رمییه سه‌ربازییه‌كان رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی خراپیی مه‌شق و ڕاهێنان و ده‌ستڕۆیشتوویی گرووپه شیعه‌كان ده‌كه‌ن به‌سه‌ر سوپادا راست نییه. ئه‌وان ده‌ڵێن، گرووپه چه‌كداره‌كان فه‌رمان له سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركرده‌كانی سوپاوه وه‌رده‌گرن.
گوته‌بێژ به انوی وه‌زاره‌تی ه‌برگریی عێراق عه‌مید(یه‌حیا ڕه‌سووڵ) ده‌ڵێ، لایه‌نێكی فه‌رمی پێوه‌ندی به نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه جه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌و گوتی، ئه‌وان فه‌رمان له كه‌س وه‌رناگرن كه به‌رپرسی حكوومی نه‌بێ و، ڕۆڵێكی گه‌وره‌یش له پشتیوانیكردنی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ‌دا ده‌گێڕن.
هه‌ڵه‌بته گه‌وره‌به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه بێ فه‌رمانی فه‌رمیی سه‌ركردایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عێراق جموجۆڵێكیان هه‌بێ.
ترسی ئه‌مه‌ریكا
هه‌رچی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی نێو ڕێزه‌كانی سوپا و سیاسییه دیاره‌كانی سوننه له ناوچه‌كه‌ن ده‌ڵێن، گرووپه چه‌كداره‌كان ئه‌و بۆشاییه ئیداری ئه‌منییه ده‌قۆزنه‌وه كه له ناوچه سوننه‌كاندا پاس پاشه‌كشه و وه‌ده‌رنانی داعش دروست ده‌بێ. له غیابی یه‌كه سه‌ربازییه فه‌رمییه‌كانی سوپایش، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه بوونه‌ته یاریكه‌ری سه‌ره‌كی.
(نۆرمان ڕیكلیفز) كه ڕاوێژكاری پێشووی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نێوخۆ و به‌رگریی عێراق بووه ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌ت له پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی و ئیداریی زۆر ناوچه‌دا كه له بن ده‌ستی داعش ده‌رهێندراون، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. گوتیشی، له‌وه‌ته‌ی سوپای عێراق له چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جه‌نگدا له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له ساڵی 2007ه‌وه شكستی بردووه، گرووپه چه‌كداره‌كان ئێستا له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدان.
(نۆرمان ڕیكلیفز) كه هێشتا پێوه‌ندیێكی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌ی شیعه و سوننه‌دا هه‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له‌و شارانه، سامه‌ڕا و تكریت و به‌شێكی ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق، گرووپه چه‌كداره‌كان كه ئاماده‌ییان هه‌یه.. سه‌ره‌كیترین هێزن تێیاندا. یه‌كه‌م جار و له 2008ه‌وه حكوومه‌تی به‌غدا كۆنترۆڵی شارگه‌لێكی له‌ده‌ست چوون و، ئێستا له بن ده‌ستی ئه‌و گرووپانه‌دان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما قسه‌یان له‌سه‌ر ستراتیژی ئه‌منی و سیاسیی عێراق هه‌یه، ده‌لێن، ده‌بێ په‌له بكرێ له هه‌وڵدان بۆ هێنانه ژێر باری سه‌ركرد شیعه و سوننه‌كان تا ئاشته‌وایی حه‌قیقی بێته ئاراوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رووی سه‌ربازییه‌وه توانیویانه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سوپای عێراق بینا بكه‌ن.
به‌رپرسانی پێشووتر و ئێستای ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه، هێرشی ڕزگاركردنی فه‌للوجه جارێكی دی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق هێشتا ئاماده‌ی شه‌ڕكردن نین.




