پاریس یه‌که‌م که‌مپی نێوده‌وڵه‌تیی په‌نابه‌ران ده‌کاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری پاریس ڕایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا له چه‌ند حه‌فته‌ی دابێ یه‌که‌م که‌مپی په‌نابه‌ران ده‌کاته‌وه که به‌شێوه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ناسێندراوه.
(ئانا ئیدلگۆ) پارێزگاری پاریس له لێدوانێکدا که که‌ناڵی فرانس 24 بڵاوی کرده‌وه ڕایگه‌یاند، له چه‌ند حه‌فته‌ی دابێ، له باکووری شاری پاریس یه‌که‌م که‌مپی نێوده‌وڵه‌تیی په‌نابه‌ران ده‌کرێته‌وه؛ ڕه‌خنه‌ی له وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی دیکەی ئه‌ورووپایش گرت که نه‌یانتوانیوه به دروستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گرفتی په‌نابه‌راندا بکه‌ن.
جێی باسه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی په‌نابه‌راندا بۆ ئه‌ورووپا، به هه‌زاران کۆچبه‌ر له قوتابخانه و باڵاخانه‌کانی فه‌ره‌نسا جێگه‌یان بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ گرفت بەرەوڕوو دەبنەوە.




