ئه‌ورووپا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیرکردنی قاچاخچییه‌کان ده‌ست پێده‌کات

هه‌ولێر-KDP.info- له‌به‌ر ڕێنمایی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیرکردنی قاچاخچییه‌کان ده‌ست پێده‌که‌ن که کۆچبه‌ران به ڕێگای نایاسایی ده‌گوازنه‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌کێتیی ئه‌ورووپا زنجیره سیمینارێکی ڕێک خست بۆ لێکۆڵینه‌وه له چۆنیەتیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کۆچبه‌ریدا، هه‌روه‌ها بانگهێشتی سه‌رۆک و پاشاکانی کرد بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌وانه پاشای هۆڵه‌ندا.
یۆرو نیوز بڵاوی کرده‌وه له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا، هه‌ڵمه‌تێک دژی قاچاخچییه‌کان ده‌ستی پێکردووه و له‌م ڕۆژانه‌دا به ده‌یان قاچاخچی و باندی قاچاخ ده‌ستگیر کراون. سه‌رۆکی پۆلیسی یۆنان هاوکاریی وڵاته‌که‌ی دووپات کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که چه‌ندین تۆڕی گه‌ورەی قاچاخچییه‌کان له‌ژێر چاودێریدان.




