ئاوارە فەرمانبەرەکانی کەرتی تەندروستی دەبێ بگەڕێنەوە سەر کارەکەیان
__2016_06_01_h16m18s44__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیارە ھەموو فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی لە پارێزگای مووسڵ کە ئێستا ئاوارەنە بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکان بۆ خزمەتکردنی ئەو ناوچانە.
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق (فارس بریفکانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای مووسڵ ئاوارەی ھەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراق بوونە و، لەوێ بە تەنسیب کار دەکەن، بەڵام وا ئێستا پێشمەرگە زۆر ناوچەی پارێزگای مووسڵیان ئازاد کردووەتەوە و، پێویستە فەرمانبەرەکان بگەڕێنەوە و، خزمەتی ناوچەکەی خۆیان بکەن."
(فارس بریفکانی) گوتیشی، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە چاوەڕێنە وەزیرە نوێیەکەی تەندروستی دەستبەکار بێت.
بڵند ئیبراھیم




