بەگوێرەی یاسا، پەرلەمانی عێراق تا مانگى ته‌مموز پشوو دەگرێ

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یێنێت، ئێستا په‌رله‌مانى عێراق پشووى یاسایى وه‌رگرتووه و په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كانیش چاوه‌رێى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ده‌كه‌ن كه له8ـى ئه‌م مانگەدا بڕیار ده‌دات له‌باره‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئێستاى په‌رله‌مانى عێراقەوە.
هەوڵەکان بۆ سازدانەوەی دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر داخوازیى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و هه‌وڵى (سه‌لیم جبوورى)، تەنیا 167 په‌رله‌مانتاری بۆ سازدانی دانیشتنی پەرلەمان ئاماده کرد، چونکە له دوادانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیشدا نه‌تواندرا رێژه‌ى یاسایى ته‌واو بكرێت، هەڵبەتە لیستەکانی شیعه‌یش پابه‌ند نه‌بوون به سه‌رکردەکانى خۆیانەوە بۆ ته‌واوكردنى رێژه‌ى یاسایى و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، هێشتا دۆخی سیاسیی عێراق بە چەقبەستوویی ماوەتەوە.
(سیروان سیرینى) لەوبارەوە به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "ئه‌مه گۆڕانكاریى نوێیه له هاوکێشەی سیاسیى عێراق؛ ئەوەی راستی بێ لە ئێستادا به‌پێى ده‌ستوور و یاسا، په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته پشووى یاسایىی خۆیەوە، بۆیه تا 13ـى مانگى ته‌مموز په‌رله‌مانى عێراق له پشوودا ده‌بێت."
وەک ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق دەڵێت، په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان له چاوه‌ڕوانیى ئه‌وه‌دان له رۆژى8ـى ئه‌م مانگه دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى كۆتایى خۆى بدات له‌باره‌ى ده‌ستووریبوونى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
(سیرینی) ئاماژەیشی دا: "سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان مافى خۆیه‌تى هه‌ر كاتێك پێویست بوو داواى دانیشتنى له‌ناكاو بكات، خۆی له به‌رژه‌وه‌ندیى عێراقدا نییه په‌رله‌مان له پشوودا بێت، چونکە وڵات له شه‌ڕدایه له‌گەڵ تیرۆریستانى داعش و ده‌بینین رۆژانه ته‌قینه‌وه ده‌كرێت و خه‌ڵك ده‌بنه قوربانى."
نەشوان بەرزنجی




