ئه‌ورووپا سوود له په‌نابه‌ران وه‌رده‌گرێت

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند، تۆڕی به‌ڵگه‌دارکردنی جینۆساید که سه‌ر به یه‌کێتیی ئه‌وروپایه، له وڵاتانی ئه‌وروپا سوود له‌و په‌نابه‌رانه وه‌رده‌گرێت که به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه هه‌یه که له عێراق و سووریا کراون.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت، له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و نه‌رویج، تۆڕی به‌ڵگه‌دارکردنی جینۆساید زانیاری له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران بڵاو ده‌کاته‌وه و داوایان لێ دەکات بە خستنەڕووی به‌ڵگه لەسەر تاوانکەران هاوکارییان بکەن؛ پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه‌یش هاوکاریی ئه‌و تۆڕه دەکات.
ڕێکخه‌ری ئه‌و تۆڕه، (ماتفیس پریزدریک) ده‌ڵێت: "تا پێنج ساڵی دی، جیهان دادگایی‌کردنی زۆر به خۆوه ده‌بینێ، ئه‌و کاره‌ش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی زۆر و هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه دەگەڕێتەوە که له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندایه بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوانه‌کانی داعش و ڕژێمی ئه‌سه‌د."




