٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش، خەڵکی فەلووجەی بۆ خۆی کردووەتە پەرژین و قەڵغان!

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان -KDP.info-  دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند وا دیارە شەڕی فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار درێژە بکێشێت، چونکە داعش، خەڵکی شارەکەی کردووەتە پەرژین بۆ خۆی.

 

 سەرچاوەکە لە زمانی ڕێکخراوە مرۆییەکان و چالاکانی مەدەنییەوە ڕایدەگەیێنێت، داعش بۆ پاراستنی چەکدارەکانی لە شەری فەلووجەدا، خەڵکی شارەکەی کردووەتە پەرژین و ئەوان دەداتە بەر گوللە.

 

پێشتریش ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە 50ھەزار خەڵکی لاشەڕ لەو شارەدا ماونەتەوە و ناتوانن دەرباز ببن. بە وتەی سەرچاوەکە "گەورەترین ئاستەنگ لە بەردەم ئەو ھێزە عێراقییانەی ھێرشیان کردووەتە سەر داعش لەو شارە، ئەو خەڵکەنە وا کراونەتە پەرژین."

هەواڵی پەیوەندیدار