له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا كورد به‌شدارى ده‌كات

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جەخت لە به‌شداریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كاتەوە.
(د.ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "سەعات(1)ـى پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بڕیاره دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌رێوه ده‌چێت، له به‌رنامه‌ى كاریشدا هاتووه سه‌ره‌تا ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى خولى یاسادانان و دواتریش بابه‌تى فه‌للوجه و پشتگیریى هێزى عێراق له‌و شاره ده‌بێت هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و باره‌ئه‌منییه‌ى كه له به‌غدا لەئارادایە، لەگەڵیشدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخى ئابوورى و به‌تایبه‌تى ئه‌و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كرێت كه به عێراق ده‌درێت. "
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "بریار بوو دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادى) ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ئاماده‌نه‌بوونى چه‌ند سه‌رۆك فراكسیۆنێك، دواتریش بۆ په‌له‌كردن له‌به‌ر دانیشتنى ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی نوێەران، سەعات 9ـى شه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام دا، بۆیه وه‌كو كورد به‌شدار ده‌بین له‌و دانیشتنه‌ى ئه‌مڕۆدا ئه‌گه‌ر رێژه‌ى یاسایى ته‌واو بێت كه پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و رێژه‌یه ته‌واو بێت."
نەشوان بەرزنجی




