پەنتاگۆن: ئەو دوو سەربازە ئەمهریکاییەی ئارمی یەپەگەیان بەستبوو، ئاگادار کراونەتەوە

ههولێر-KDP.info- دوای ئەوەی وێنەیەکی دوو کۆماندۆی ئەمهریکایی لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە بڵاو بووەوە، کە ئارمی یەپەگەیان بەستبوو، پەنتاگۆن ڕایگەیاند، ئەم کارە دوورە لە یاساکانی سوپای ئەمهریکایه و شیاو نییه.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پەنتاگۆن) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "نەدەبووا ئارمی ئەو گرووپە ببەستن و ئاگادار کراونەتەوە و لایانبردووە."
(کۆڵۆنێڵ ستیڤ وارن) گوتی "نابێ ھێزەکانمان ئارم و نیشانەی ئەو گرووپ و لایەنانە ببەستن کە ڕاھێنانیان پێدەکەین یان ھاوبەشمانن و یاساکانی سوپاکەمان ڕێگا بەوە نادات."
گوتیشی "لەگەڵ ئەوەدا، سوپای ئەمهریکا مێژوویێکی دوور و درێژی ھەیە لە ھەڵگرتن و بەستنی نیشانەی ئەو ھێزانەی کە ڕاھێنانیان پێدەکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی تورکیای ھاوپەیمانمان لە ناتۆ بیروبۆچوونێکی ھەیە لەسەر ئەو گرووپە، ئەو نیشانانە لابراون."
جێی باسە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە، وەزیری دەرەوەی تورکیا زۆر بە توندی ناڕەزایی دەربڕیبوو.




