یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه ساز بدا، فراكسیۆنى پارتی به‌شدار ده‌بێ

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى زه‌رد، یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌كه‌ن.
(د. بێریوان خه‌یلانى)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ''ئاگادار كراینه‌كه كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا و بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌یش له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده ده‌بین.''
(خه‌یلانی) گوتیشی: "پێده‌چێت ئه‌گه‌ر رێژه‌ى یاسایى په‌ڕله‌مانتاران ته‌واو بێت له دانیشتنه‌كه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌دا، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه به‌رێوه بچێت ئێمه‌ش ئاماده بین، به‌ڵام نازانرێت دانیشتنه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت یاخود نا، چونكه هێشتا په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان بڕیارى به‌شداریكردنیان نه‌داوه و چاوه‌رێى بڕیارى كۆتایى دادگاى فیدڕاڵى ده‌كه‌ن كه رۆژى یه‌كشه‌ممه بڕیار ده‌دات.''
نەشوان بەرزنجی




