٥٠هه‌زار که‌س له فەللوجەدا ژیانیان لە مەترسیدایە

ئاژانسەکان-KDP.info- لیس گراند ڕێکخه‌ری باڵای کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند ٥٠ هه‌زار که‌س له ناو فه‌للوجه ماونه‌ته‌وه و ناتوانن ڕزگاربن و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
گراند ڕایگه‌یاند له ده‌سپێکی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وه، تەنیا ٨٠٠ که‌س توانیویانه خۆیان بگه‌یێننە ناوچه‌ی ئارام، بۆیە داوای کرد له لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان ڕێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرن و ژیانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بپارێزن.
بە وتەی بەرپرسەکەی یوئێن، "ئێستاکە ٥٠هه‌زار که‌س لە ناو شارۆچکەی فەللوجەدا ماونه‌ته‌وە و ژیانیان له مه‌ترسیدایه، ئه‌وانەی ڕزگار ده‌بن ده‌ستبه‌جێ فریاگوزاری و پارێزگاری‌یان پێویسته."




