٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمریکا یاسای دەزگای ھەواڵگریی خۆی گۆڕی

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ھەواڵگریی گشتی لە کۆنگریسی ئەمریکا دەڵێ بۆ ڕێگرتن لەوانەی دەستکاریی ڕاپۆرتەکانی ھەواڵگریی دەکەن، یاسای ھەواڵگریی ئەمریکایان گۆڕیوە.

 

 گۆڕینی ئەو یاسایە لە کاتێکدایە کە بەڵگە خرایە ڕوو لەسەر دەستکاریکرانی ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەر شەڕی دژ بە داعش ئامادە کراون لە لایەن ھەندێک لە بەرپرسانی پەنتاگۆنەوە و، وایانکردووە کە ڕاپۆرتەکان بە گەشبینییەکی زیاترەوە سەیر بکرێن. ئەمەش ھەڕەشەی ئەوە دەکات کە دۆسیەیەکی گەورە بۆ حکوومەتی باراک ئۆباما بکرێتەوە.

ئەو یاسادانەرە ئەمریکاییە ڕایگەیاند: "یاسا نوێیەکە بە کۆی 375 دەنگ لە بەرامبەر 35 دەنگی دژ بڕیاری لەسەر درا و لەمەودوا بەرپرسانی پەنتاگۆن ناتوانن دەستکاری ئەو ڕاپۆرتانە بکەن". ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە ھەواڵدەرەکانیش دەتوانن ڕاستەخۆ بگەنە کۆنگریس و زانیاریی خۆیان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار