بانکی ئیسلامیی پەرەپێدان 3ملیار دۆلار قەرز دەداتە عێراق
__2016_05_26_h16m44s23__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە، بانکی ئیسلامیی پەرەپێدان، ڕەزامەندیی داوە کە بڕی ٣ملیار دۆلار قەرز بداتە عێراق.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، کە وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندوە، بانکەکە ڕەزامەندیی داوە بە پێی ڕێککەوتنێکی بەرایی بڕی ٣ملیار دۆلار لە چوارچیوەی قەرزی درێژخایەن بداتە حکوومەتی عێراق تا بتوانێ بەرگەی قەیرانی دارایی بگرێت. وتەبێژەکەی بانکی ناوەندیی عێراق وردەکاریی زیاتری لەو بارەیەوە نەداوە.




