٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"حەشدی شەعبی کاری چەتەیی دەکات"

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.info-  بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەخانەقین ئاشکرای کرد، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای دیالەدا کاری چەتەیی دەکەن و بازگە دادەنێن و بەزۆر پارە لەخەڵک وەردەگرن.

بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"چەکدارای حەشدی شەعبی لەسنووری پارێزگای دیالە لەشێوەی گومرگ بازگە دادەنێن وەکو چەتەکان و بەزۆر ھەر کەسێک کەڵوپەل یاخود گەنم دەرباز بکات پارەی لێوەردەگرن ، بەڵام لەئێستادا زیاتر گەنم دەڕوات بۆ باشووری عێراق ،بۆیە زیاتر پارە لەوان وەردەگرن.

(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا)گوتیشی، ئیدارەی پارێزگای دیالە توانای ئەوەی نییە کۆنتڕۆڵی بکات و رێگریان لێ بکات، لەبەر ئەوەی ئەوان کە ئەو کارە دەکەن بەناوی بازگەی فەرمییە و چەندین گروپی جیاجیای حەشدی شەعبیش لەناوچەکەدا ھەن، بۆیە نەهێشتنی ئەو چەکدارانە کارێکی سەختە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار