"ئه‌ڵمانیا پڕ بووه له تیرۆریست"

ئاژانسەکان-KDP.info- سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەڵێ با بە خۆماندا بێینەوە، وڵات پڕ بووە لە ڕەشکوژیکەر!
ڕۆژنامه‌ی (دو ڤێڵت ئه‌م زۆنتاگ)ی ئه‌ڵمانیا له زاری به‌رپرسی پۆلیسی تاوانبەزێنی ئه‌ڵمانیاوه ئاشکرای کرد که ژماره‌ی تیرۆریستان له وڵاته‌که‌دا به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئەو پۆلیسە بەرپرسە بە سەرچاوەکەی ڕایگه‌یاندووه ٤٩٧ که‌سیان ده‌ستنیشان کردووه، که گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵاته‌که‌دا بکه‌ن. به‌رپرسه‌که ده‌ڵێت: "به به‌راوردکردنی ئه‌م ژماره‌یه له‌گه‌ڵ کانونی دووه‌می ٢٠١٥، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی زۆری به خۆوه بینیوه، له‌و کاته‌دا ئه‌وانه‌ی پێشبینیی تیرۆریان لێ دەکرا ٢٧٠ که‌س بوون.




