٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕی ڕزگارکردنەوەی فەللوجە بەرپا کرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، شەڕێکی تووند لە نێوان هێزەکانی عێراق و تیرۆریستانی داعشدا بەرپا بووە، کە مەبەست لێی ڕزگارکردنەوەی فەللوجەیە.

سەرچاوە ئەمنییەکان دەڵێن، لەەبرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە، شەڕێکی تووند لە نێوان هێزە عێراقییەکان کە هێرشیان بەرپا کردووە بۆ ڕزگارکردنەوەی شارۆچکەی فەللوجە و، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا.
بەگوتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، شەڕوپێکدادان هێشتا بەردەوامە، فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانیش بە چڕی پێگە و مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار