دەیانەوێ 30ملیار دۆلار بۆ ھاوکاریکردنی خەڵکی بێدەرەتان کۆ بکەنەوە
__2016_05_23_h16m33s21__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- کۆنگرەی لووتکەی مرۆیی ئەمڕۆ لە ئەستەمووڵی تورکیا دەستی بە کار کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و فریاگوزاری ڕایگەیاند، بە نیازە بۆ باشترکردنی بارودۆخی مرۆیی و ئەو هەموو قەیرانەی جیهان، بڕی 30ملیار دۆلار کۆ بکاتەوە.
ستیڤن ئۆ برایان، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و فریاگوزاری و بە ھاناوەچوون بە (بیبیسی)ـی ڕاگەیاند: "ئەو کۆنگرەیە بەنیازە بڕی 30ملیار دۆلار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە مرۆییەکانی جیهان کۆبکاتەوە. وتیشی "نابێ ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لە پێشمانە بە کەم سەیر بکەین، ئەمە دەرفەتێکە تا خەون و ھیوا و بەرنامەیەکی درێژمەودا دابڕێژین. گرنترین شت ئەوەیە لە ئێش و ئازارەکانی خەڵکی کەم بکەینەوە."




