٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاخەوان عەبدوڵا: بڕیاری دادگای فیدراڵ، بڕیارمان پێ ناگۆڕێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێ، بڕیاری دادگای فیدراڵی تەنها دەربارەی دانیشتنی پەرلەمانە و ھیچ کار ناکاتە سەر بڕیاری ئێمە، لەبەر ئەوەی داواکاری وگەرانەوەی ئێمە بۆ بەغدا بڕیارێکی سیاسییە.


(شاخەوان عەبدوڵا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ٢٥ـی ئەم مانگە دادگای فیدراڵ بڕیار لەبارەی دانیشتنی پێشووی پەرلەمانی عێراق بدات لەبارەی لادانی سەرۆکی پەرلەمان، کە ئاخۆ ئەو دانیشتنە ڕەوا بووە یان ناڕەوا؛ جا بۆیە چاوەڕێ دەکەین بزانین دادگا چ بڕیارێک دەدات."

(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ئەنجامی دادگا ھەرچۆنێک بێت بۆ ئێمە فەرقی نییە، ئاخر کێشەی ئێمە لەگەڵ سەرۆکایەتیدا نییە، بەڵکو داواکارییەکانی ئێمە و گەڕانەوەی ئێمەش سیاسییە، بۆیە ئەو بڕیارە کار ناکاتە سەر بڕیارەکەیی ئێمە.

(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، بەپێی دەستوور دادگای فیدراڵ کێشەی نێوان دەستەڵاتەکان یەکلا دەکاتەوە.

باسی لەوەش کرد، بڕیارەکەی دادگا هەر دەربارەی دانیشتنەکەیە و، ئەوەی دیکە ململانێی سیاسییە و، پێویستە لایەنەکان خۆیان یەکلای بکەنەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار