٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"باسی ئاوارەکانی عێراق دەکرێ"

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  دوای دوو ساڵ ئامادەکاریی، وا بڕیارە سبەی دووشەمە، کۆنگرەی جیهانیی لووتکەی مرۆیی لە ئەستەمبووڵ دەست پێبکات.

یان ئەلیاسون جێگری ئەمینداریی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "ئەو کۆنگرەیە لە کاتێکدا دەبەسرێت کە کەلێنێکی زۆر لە نێوان کارەساتە مرۆییەکانی جیهان و توانای دەزگا جیهانییەکاندا ھەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانانە."

نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە کۆنگرەی لووتکەی مرۆیی باسی لێوە دەکرێت، ئاماژە بە ئاوارەکانی جیهان دەکات کە بەھۆی کارەساتەوە ماڵوحاڵی خۆیان جێ هێشتووە و ئەوە دەخاتەڕوو، کە لە عێراقدا بەھۆی شەڕی داعشەوە ٥ملیۆن کەس ماڵی خۆیان بەج ێهێشتووە و لە ئاوارەییدا دەژین."

هەواڵی پەیوەندیدار