کۆنسووڵخانەکان متمانەیان بەھێزە ئەمنییەکان نەماوە.. بهغدا تهواو شڵهژاوه

بەغدا-kdp.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی بیانی ھیچ متمانەیان بەھێزە ئەمنییەکانی بەغدا نەماوە و، ھەوڵ دەدەن خۆیان خۆیان بپارێزن یاخود کۆنسووڵخانەکانیان کەم بکەنەوە.
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەوانەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر کەمی خەڵک ھێرشیان کردووهتە سەر ئەنجوومەنی وەزیران و دەزگای ھەواڵگری، ههڵبهته گرفت ئهوهیه کە لە کاتی ھێرشکردن دەرگاکانیان بۆ دەکرێتەوە، ئەمەش وایکردووه مەترسی لای سەرکردایەتیی پرۆسەی بەغدا دروست بێت و باری نائاسایی رابگەیهنن، گوتیشی ''خۆی راستییهكهی ململانێیی نێوان شیعەکان و زۆر قووڵتر بووهتەوە، بۆیە چارەسەرکردنی زۆر قورستر بووە، بەتایبەت لەنێوان بەدر و سەدردا دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بووە.''
ئهو گهیشتووهته ئهو باوهڕهیش كه بڵێ، ''وهك پهرلهمانتارێك پێموایه كه عێراق نەماوە تاوەکو بۆی بگەڕێمەوە، چونکە دۆخەکەزۆر خراپتر بووە.''
(شاخهوان عهبدوڵڵا) گوتیشی، ''باڵیۆزخانەکانی بەغدا متمانەیان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق نەماوە، بۆیە دەیانەوێت خۆیان خۆیان بپارێزن، یاخود ژمارەی باڵیۆزخانەکان کەم بکرێتەوە، چونکە ھیچ متمانە بەوھێزە نەماوە کە ناوچەی سەوز دەپارێزن.''
ئهمڕۆ ههینی، ژمارهیهكی زۆر خۆپێشاندهر لەکاتی گەیشتنی خۆپیشاندەران بۆ بەردەم ناوچەی سەوز و باڵاخانەی پەرلەمان، هێزە ئەمنییەکان بە دار، گازی فرمێسكڕێژ و دەستڕێژی گوللە هێرشیان کردە سەریان، كه بەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسێك كوژران، نزیكەی 100 خۆپیشاندەری دیكەش بریندرار بوون و ژمارەیەك لەوان رۆژنامەنووس بوون.
بڵند ئیبراھیم




