سلێڤانەیی: ھۆکاری دۆخی ئێستای عێراق، ئابوورییەكهیهتی

ههولێر-KDP.info- ئهندامێكی پهرلهمانی عێراق دەڵێت، ھۆکاری ئەو دۆخەی ئێستای عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەندێک لایەن لە عێراق ھیچیان لە داھاتی نەوت دەست ناکەوێت، بۆیە خەڵک بۆ بەرژهوەندیی خۆیان بەکار دەھێنن. جەختیشی دەکاتەوە، بەودۆخەی ئێستای عێراق ئەستەمە پەرلەمانتارانی کورد بگەڕێنەوە بەغدا، چونكه وهك ئهو دهڵێ، ھیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پاراستنی ژیانیان.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەوانەی خەڵک بۆ خۆپیشاندان ھان دەدەن ئەوانەن کە پشکی خۆیان لە پارەی دەوڵەت و داھاتی نەوت پێناگات، بۆیە ئەو خەڵکە ھان دەدەن کە خۆپیشاندان بکەن و زیان بە ھەژاران بکەوێت، جگە لەوەش دەیانەوێت پرۆسەی سیاسی پەک بخەن و ھیچ کاتێک چاکسازی نەکرێت، ئەمەش خزمەت بەو وڵاتانەی دراوسێ دەکات کە ھیچ کات حەزیان لە ئاسایش و سهقامگیریی عێراق نییە.''
به گوتهی (سلێڤانەیی)، یەکێکی دیکە لە ھۆکارەکانی تێکچوونی دۆخی عێراق بۆ ململانێی سیاسی نێوان شیعەکان خۆیان دەگەرێتەوە، لەبەر ئەوەی رەوتی سەدر دەیەوێت تۆڵەی خۆی لیستی دەوڵەتی قانوون بکاتەوە، چونکە کێشە لەنێوانیان ھەیە، بۆیە دۆخەکە خراپتر دەبێت و باشتر نابێت.
(سلێڤانەیی) باسی لەوەش کرد، بەھیچ جۆرێک ڕێی تێناچێ ئێمە بەوشێوەیە بگەڕێینەوە بۆ بەغدا و بەشداری لە دانیشتەکانی پەرلەماندا بکەینەوە، چونکە دۆخی ئەمنیی بەغدا زۆر خراپە و ھیچ گهرهنتییهك نییە بۆ پاراستی ئێمە، بۆیە ئەگەر ئێمە ئێستا لە بەغدا بوونایە دەبێ چ ھەڵوێستێکمان ھەبووایە و، چارەنووسمان چی دەبوو!.
بڵند ئیبراھیم




