عەبادی لە ئاست چاوەڕوانییه‌كانی کورددا نەبوو

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، ئەوەی عێراقی گەیاندە ئەو دۆخەی ئێستا، ئەوانە بوون کە نەگەڕانەوە بۆ پێشنیازەکانی (سه‌رۆك بارزانی) و دەبێت هه‌رخۆیشیان بەرپرسیارەتیی دۆخەکە لەئەستۆ بگرن.
(نه‌جیبه نه‌جیب) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی راگەیاند: (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، لە ئاست چاوەڕوانیی گەلی کوردستاندا نەبوو، ئاخر ئەوە بۆ دووساڵ و نیو دەچێت بودجەی کوردستان بڕاوە، هاوکاریی پێشمەرگە نەکراوە، حەشدی شەعبی بۆ کورد زیندوو کراوەتەوە؛ بۆیه دەکرێت بپرسین، سەرۆکوەزیران تۆ چیت کردووە؟ لە کاتێکدا سەرکردایەتیی سیاسیی عێراق بە ته‌نیا و وه‌ك شاندیش، هەفتانە سەردانی (بارزانی) دەکەن بۆ ئەوەی دەستپێشخەری بکات، ئەی بۆ لە خۆیان نەپرسی بۆچی نەگەڕانەوە بۆ دەستپێشخەرییەکانی (سه‌رۆك بارزانی) کە کاتی خۆی هۆشداریی دانێ و پێیگوتن، عێراق بەم ئاراستەیەدا مەبەن.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كورده‌ی كه له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه، گوتیشی: "(عەبادی) به‌ڵێنه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق، بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و دانی مووچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردووه".
(نه‌جیبه نه‌جیب) دەشڵێ: "قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێراق و کێشه‌کانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌بێت له ڕێگای ڕێککه‌وتنی سیاسی و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




