٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەلخەلیج ئونڵاین: میلیشیای شیعە ناهێڵین سوننە ئاوارەکان بگەڕێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک کە لە ماڵپەڕی (ئەلخەلیج ئونڵاین) بڵاو بوونەتەوە، هێزە چەکدارە شیعەکانی عێراق پیلان بۆ ئاوارەکردنی عەرەبە سوننەکان دادەڕێژن.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکە، بەڵگەنامەکان ئاماژە بە قوناغی دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقەوە دەکەن و تیایدا هاتووە "لە سەردەمی مالیکیدا توندوتیژییە تایفییەکان لە عێراق بەرەو زیادبوون ڕۆیشتن و (کەتیبەکانی مردن) بە ئۆتۆمبێلی حکومی کاری ڕفاندن و گرتن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیانی سوننەیان ئەنجام داوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە کە "ناوچەکانی پارێزگای سەلاحەدین لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە کە زۆربەی پێکهاتەکانی عەرەبی سوننەن و ڕێگە نادرێت دووبارە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە".  ئەلخەلیج ئونڵاین ڕوونیشیکردووەتەوە، بەڵگەکان ئەوە دەسەلمێنن کە چەند ناوچەیەک وەک ناوچەی (تەل زەهەب) و (بەلدە) و کەرتی ١١ و ١٢ لە پارێزگای سەلاحەدین ماوەی ساڵیکە ئازاد کراون، بەڵام لەلایەن میلیشیاکانەوە کراونەتە ناوچەی سەربازی و ڕێگری لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەن بگەڕێنە سەر شوێنەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار