فەرماندەیەکەی ئەمهریکایی: سنوورەکان بۆ دزەکردنی داعش لە مەیدانەکانی شەڕ مەترسیدارترن

ههولێر-KDP.info- فەرماندەی نوێی ھێزە تایبەتییەکانی ئەمهریکا کە دژ بە داعش دەجەنگن، لە کۆنگرەیەکدا لە عەممان ڕایگەیاند، ھاوکاریی زۆری نێودەوڵەتی لەسەر سنوورەکان پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ئێمە دەبێ خێراتر لە دوژمنەکەمان کاری خۆمان بکەین.
جەنەراڵ (ڕایمۆند تۆماس) لە کۆنگرەیەکی سەربازیدا لە عەممانی پایتەختی ئوردن گوتی "سنوورەکانی نێوان وڵاتان بوونەتە شوێنێک بۆ ھاتووچۆ و دزەی ئەندامانی ئەو گرووپە و دەبێ لەم بابەتە بکۆڵینەوە." ئاماژەی بەوەش کرد "ھاوکاریی ئەو وڵاتانەی کە سنوورەکانیان دەبەزێندرێت لە لایەن ئەندامانی داعشەوە، لەسەر سنوورەکان بۆ ڕێگرتن لە دزەکردنیان زۆر گرنگترە لە مەیدانی شەڕ."
ھەروەھا ئوردنیشی ئاگادارکردەوە، کە ئاگای لە سنوورەکانی بێت، چونکە سنووری ھاوبەشی لەگەڵ عێراق و سووریا ھەیە و ئەو دوو وڵاتەش تا ئێستا بەشێکی زۆری خاکەکەیان لە بندەستی داعشە.




