سەرۆکی ئاسایشی فەرەنسا: زۆرترین ھەڕەشەی تیرۆری داعش لەسەر فەرەنسایە

ههولێر-KDP.info- تەلەڤزیۆنی (پلوس)ی فەرەنسایی بڵاوی کردەوە، کە زۆرترین ھەڕەشەی تیرۆری داعش لە ئەورووپا لەسەر فەرەنسایە.
(پاتریک کەلڤار) سەرۆکی فەرمانگەی ئاسایشی ناوخۆی فەرەنسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "زۆرترین مەترسی و ھەڕەشەی داعش بۆ تەقینەوە و کردەوەی خۆکوژی لەسەر فەرەنسایە و لەھەر ساتێکدا ئەگەری ئەوە ھەیە لە شوێنێکی قەرەباڵغ لە دانیشتووان کردەوەیەکی خۆکوژی یان تەقینەوەیەک ئەنجام بدات."
کالڤار گوتی "ئێمە ئاگادارین دوای ئەوەی داعش لە مەیدانەکانی شەڕدا زیانی بەر کەتووە، بە نیازی ھەوڵی زۆری تیرۆرە لە ئەورووپا و دەیەوێ لە ڕێگەی کەسانێکەوە ئەنجامیان بدات کە بە ئاسانی دەگەنە وڵاتەکانمان و جیاواز لەگەڵ جارەکانی پێشتر، ئەمجارە تەقەمەنی بەکار دەھێنێت."




